واشنتۆن تەئکید دەکاتەوە لەپابەندبوونیان بەھاریکاری حکومەتی عێراق لەشەڕی دژی تیرۆردا
ئەمریکا پابەندبونی بەھاریکاری عێراق لەشەڕی دژی تیرۆر دووپاتدەکاتەوە.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: “جۆن کێربی” وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا بەتووندی ئیدانەی ئەو زنجیرە تەقینەوانە دەکات، کەشارەکانی بەغداد و نەجەفیان کردە ئامانج و بەھۆیانەوە ٦٠ کەس کوژران و بەدەیانی تریش برینداربوون.
“کێربی” وتیشی، ئەو پەلامارە تیرۆریستیانە، سورتریان دەکات لەبەردەوامی ئۆپراسیۆنەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەدژی داعش و لەناوبردنی تیرۆریستان.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختیشیکردەوە، ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەند دەبێت بەھاوکاریکردنی عێراق لەسەر ئاستی حکومەت و گەلەکەی لەرووبەڕووبوونەوەی داعش.
ئەو وتانەی “جۆن کێربی” لەکاتێکدایە، کە لەئێستادا ھێزە ھاوبەشەکانی عێراق بەھاوکاری ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی، قۆناغی دووەمی کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵیان دەستپێکردوەو لەو روشەوە چەندین ناوچەیان لەچنگی تیرۆریستانی داعش دەرھێناوە.
٤ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٤:٣٤
News ID: 802704
ئەمریکا پابەندبونی بەھاریکاری عێراق لەشەڕی دژی تیرۆر دووپاتدەکاتەوە.